ئەردۆغان ” لە هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور توانیومانە بەرپرسێکی پەکەکە بکوژین”

رەجەب تەیب ئەردۆغان
SNN
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا ڕایگەیاند: سەلمان بۆزکیر سەرکردەى پارتى کرێکارانى کوردستانیان کوشتووە، کە بەرپرسى گشتى کەمپى مەخمور بووە کە پەنابەرە کوردەکانى تێدایە.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاوی كرده‌وه، سه‌ركۆماری توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: “ده‌مه‌وێت لێره‌وه هه‌واڵێكی خۆش به گه‌له‌كه‌مان رابگه‌یه‌نم. به‌ناو گه‌وره به‌رپرس له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی (كه‌مپی) مه‌خمور، سه‌لمان بۆزكر كه ناوی نهێنی ‘دكتۆر حسێن’ه دوێنێ له‌لایه‌ن قاره‌مانمان له ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی (میت)ه‌وه له چالاكی خرا”.
ئه‌ردۆغان سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه رۆڵیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌دا و نووسیوویشیه‌تی: “رێگه ناده‌ین رێكخراوی تیرۆریستی و ناپاك، مه‌خمور وه‌ك كانگای خۆیان به‌كاربهێنن. به‌رده‌وام ده‌بین له وشككردنی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر”.
دواینیوەڕۆی 5ی حوزه‌یران لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر کەمپی مەخموور “سێ کەس گیانیان لەدەستدا”.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
16 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
16 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
19 hours لهمهوپێش



