کازمی: توانیومانە وڵات لە رووی دارایی و ئابوورییەوە لە قەیرانەکان رزگار بکەین

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: “لەماوەی یەک ساڵ لە دەستبەکاربوونمان توانیومانە وڵاتەکە لە رووی دارایی و ئابوورییەوە لە قەیرانەکان رزگار بکەین”، راشیگەیاند: ” له چه‌ندین دۆسیه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاومان ده‌ستهێناوه، گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش ناگرین كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگه‌یاندوه: ” سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قورسایی گه‌وره بۆ حكومه‌تی ئێستا به‌میراتی له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیومانه له‌سه‌ر ڕێگای چاكسازی هه‌نگاوی گرنگ بنێین و وڵات له ڕوی دارایی و ئابورییه‌وه ڕزگار بكه‌ین و هه‌وڵی زۆر بدەین به‌پلان و ستراتیژ وڵات بخه‌ینه سه‌ر رێگای راست”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ” دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جهختدهكهینهوه عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆڵی شارستانیه‌تی خۆی له‌جیهاندا بگێڕێت، ئه‌وه عێراقی شارستانی و نوسین و یاسا و زانسته”.
باسی لەوەشکردووە: “ئه‌دای حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا، به شه‌فافی و بێلایه‌نانه بووه كه له ئایاری 2020 تاوه‌كو ئایاری 2021 ئه‌نجامیداون و ئه‌وانه‌شی له‌بواری جێبه‌جێكردندان، “گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ به شه‌فافییه‌ت چیمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی هێشتا به ئه‌نجاممان نه‌داوه و لهڕێگایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی عێراقیه‌كان كه شایسته‌ی باشترینن”.
کازمی راشیگەیاندوە: “ئێمه ڕێچكه‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕانكاریمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كرد به‌ئاراسته‌ی بنیادنانی داهاتویه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش كه هیواكانی گه‌نجانی تێدا جێگابكهینهوه”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشی کردوەتەوە: “سه‌ركه‌وتوبوین له دورخستنه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ له عێراق، به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مو دراوسێكانمان و وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕین و هه‌نگاومان نا”.
لەکۆتاییدا رایگەیاندوە: “سه‌ره‌ڕای هه‌مو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی حكومه‌ت، هێشتا له‌و بڕوایه‌داین كه له چه‌ندین دۆسیه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاومان ده‌ستهێناوه، گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش ناگرین كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



