
SNN
هێزی پاراستنی گەل هەپەگە، کە بە باڵی سەربازی پەکەکە ناسراوە رەتیدەکاتەوە رووداوەکەی ناحیەی دەرکار هیچ پەیوەندییەکی بە گەریلاکانی ئەوانەوە بێت.
سەبارەت بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لە ناوچەی شەرانش لە ناحیەی دەرکار هەپەگە رایگەیاندوە: ” ئەو ڕووداوە، هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی گەریلاوە نییە”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بڵاوکرایەوە، “لە ناوچەی شەرانش لە ناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ پێشمەرگەیەک بە ناوی رەزوان محەمەد عەلی بە تەقەی نیشانشکێنەکانی پەکەکە شەهید بووە”.
هەر لەوبارەوە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو: “له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



