بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە

SNN
وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا وێڕای بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن لەسەر پەرەسەندنە سیاسییەکان، پرسی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، یاسادانان و چاودێریکردنی دەسەڵاتەکان و پارێزگاری لەمافی گشتی و نەتەوە و پێکھاتەکان لەڕێگای شەرعییەتی پەرلەمانییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە تێگەیشتن و پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کێشەکانی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان پێشنیاری دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان ھەموو ھێزەکان کرد بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن و رایگەیاند، دەبێت چیتر بە لۆژیکی زۆرینە و کەمینە مامەڵە لەگەڵ یەکتر نەکرێت و ئەم لۆژیکە نەبێتە پێوەر بۆ تێپەڕاندنی یاساکان چونکە ئەمە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. پێویستە ھەموومان باوەڕمان بە داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ ھەبێت بۆ بەڕێوەبردنی عێراق و دەستوور بنەمای پەیوەندییەکان بێت و ھیچ نەتەوە و پێکھاتەیەک پشتگوێ نەخرێت.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دابینکردنی ئاسایشی ھەڵبژاردن کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی ھەموولایەک پارێزراوبێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



