
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت: “له ئه‌گه‌ری بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی، هێشتا سه‌دان گه‌مارۆی تر له‌سه‌ر ئێران هەڵناگیرێن”، باسی لەوەشکرد: “ئەگەر ئێران بە شێوازی ئێستا بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەماوەیەکی کەمدا دەتوانێت کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم بەرهەمبهێنێت”.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئه‌ندامانی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه: “سەرباری بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، تائێستا نازانن کە ئایا ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە یان نا”.
وتیشی: “ئەگەر ئێران بە خێرایی ئێستا بەردەوام بێت لە پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی و پێشێلکردنی پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی 2015، پێدەچێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم بەرهەمبهێنێت”.
ئامانجی دانوستانەکانی ڤییەننا هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی ئەمریکایە لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، لەو بارەوە بلینکن وتی: “لە ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەمریکا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تاران، بەشێک لە سزاکان هەڵبگیرێن، بەڵام سه‌دان سزای تر لە سەر ئەو وڵاتە وەک خۆیان دەمێننەوە”.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، “بەشێک لەو سزایانەی هەڵناگیرێن، ئەوانەن کە له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بەسەر تاران‌دا سەپێنراون”.
بلینکن جه‌ختیشیكرده‌وه: “سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێران تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت، کە تاران بە تەواوەتی هەڵسوکەوتەکانی خۆی دەگۆڕێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



