دکتۆر سەباح هۆشداری لە بارەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و کۆلێرا لە سلێمانی دەدات

سەباح هەورامی
SNN
بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى هۆشدارى دەدات لە بڵاوبنەوەى نەخۆشى سکچون و ڕشانەوە و کۆلێرا ، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەم وەرزەدا زیاتر خۆیان لە خواردنى دەوەرەوە و ئاواى پیس بپارێزن و ئەو ئاوانە بەکاربێنن بۆ خواردنەوە کە ئامادەکراوە و لە ژێر چاودێرى فەرمانگەکانى ئاو و تەندروستیدا دەپاڵێورێت.
بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت:”ئێستا وەرزى سکچوون و کۆلێرایە، بە جۆرێک لە ماوەى هەفتەیەکدا ئامارەکانى سکچون سێ هێندە زیادى کردووە”.
د.سەباح هەورامى، بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”نەخۆشى سکچوون و ڕشانەوە بە شێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە زیاد بوونە و ئەگەر لە ڕابردوودا لە هەفتەیەکدا 200 کەس تووشى ئەو نەخۆشییە بونایە ئەوا لە ئێستادا لە هەفتەیەکدا 800کەس تووشى سکچوون و ڕشانەوە دەبن کە ئەگەر بە زووى دۆخە کۆنترۆڵ نەکرێت ئەوا ئەگەرى نەخۆشى کۆلێرا و جۆرەکانى دیکە نەخۆشیەکە لە زیاد بووندایە”.
وتیشى”هۆکارى زۆربە وونى نەخۆشیەکە لەم کاتەدا بۆ وشکە ساڵى دەگەڕێتەوە چونکە لەم کاتەدا بەهۆى کەمى ئاوەوە هاووڵاتیان زیاتر پەنا دەبەنە بەر ئاواى بیر کڕینى ئاو لە تانکەرەکان کە گونجاو نین بۆ خواردنەوە ئەوە دەبێتە هۆى بڵاو بوونەوەى زیاترى نەخۆشیەکە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەم خۆیان بپارێزن لە ئاوى نەشیاو بۆ خواردنەوە بە هیچ شێوەیەک ئاوى بیر و سەرچاوە سروشتیەکان بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”لە ڕۆژانى داهاتوو مادەى زیاترى کلۆر دەکەینە ناو پاڵاوگەکانى ئاوەوە با هاووڵاتیان لەوە دڵنیابن کە هیچ زیانێکى نییە و لە پێناو پاراستنى تەندروستى گشتیدایە”.
هاوکات لە بارەى ئەوەى زیاتر نەخۆشیەکەى لە چ شوێنێک بڵاو بۆتەوە د.سەباح هەورامى رایگەیاند:”نەخۆشى سکچوون و رشانەوە زیاتر لە قەزاو ناحییەکانى دەورەبەرى سلێمانى بڵاو بۆتەوە و بە دیارى کراوى زۆرترین ڕێژە لە قەزاى چەمچەماڵە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



