“ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت ئەم مانگەش بە لێبڕينی %21 مووچە دابەشدەکرێت”

پارەی عێراقی
SNN–عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ رايگەياند: “تا ئێستاهیچ ئاماژەیەك نییە كە گرفت بۆ مووچەی ئەم مانگە دروستببێت، پەرلەمانتارێکيش دەڵێت: “داهاتی خاڵە سنوورییەكان کەميکردووە و پێدەچێت ئەم مانگەش گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبێت”.
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە SNNی راگەیاند: “رۆژانە داهاتی خاڵە سنورییەكان بە تایبەت خاڵە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی دەگەڕێندرێنەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە بەشێوەیەكی رێك و پێك داهات رادەستكراوە و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەوەی پەیوەستە بە داهاتی فرۆشتنی نەوت، پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتەوە هەیە، ئەوان زیاتر لە دوای 15ی مانگ تا كۆتایی مانگ داهاتی فرۆشتنی نەوت رەوانەی خەزێنەی وەزارەتی دارایی دەكەن، بۆیە ئەگەر وەزارەتی نەوتیش داهاتەكانی رادەستی وەزارەتی دارایی بكات لە كاتی دیاریكراود ئەوا هیچ ئاماژەیەك بەدیناكرێت كە بۆ ئەم مانگە گرفت لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندا دروستببێت، ئەگەر حكومەتی عێراق پارە نەنێرێت ئەوا دەتوانین بە لێبڕینی لە%21 مووچە دابەشبكەین”.
هاوکات، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی تا ئێستا بەدواداچوونمان بۆ كردووە داهاتی خاڵە سنورییەكان بە تایبەت باشماخ و پەروێزخان بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو كەمیكردووە ئەمەشمان بە رای گشتی راگەیاندووە كە بۆ ئەم مانگەش جارێکی دیكە گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروست دەبێتەوە بەڵام هیوادارین وانەبێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



