
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراەوە كە هەستاون بە ژەهراویكردنی چەمی ڕۆحانە لە سنوری ناحییەی قادر كەرەم، بە هەزارەها ماسی ئەو چەمە لە ناو چوون، قایمقمی قەزای چەمچەماڵیش ئاماژە بەوە دەكات لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ژینگەییە خۆش نابین و بكەرانی ڕووبەڕووی دداگا دەكەینەوە.
ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە بە مەبەستی ڕاوكردن هەستاون بە ژەهراویكردنی چەمی رۆحانە لە سنوری ناحییەی قادر كەرەم، بەهەزارەها ماسی ناو چەمەكە لەناوچوون و زیانێكی زۆری ژینگەیی بە چەمەكە گەیشتووە، بۆیە هەر لە دوای ئەو كارە دژ بە ژینگەییە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستانمان رادەسپاردووە بۆ بەدواداچوون بۆ هۆكاری لەناوچوونی ماسییەكانی چەمی رۆخانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانمان بەردەوام دەبین و ئەنجامدرانی ئەم تاوانە ڕووبەڕووی یاسا دەكەینەوە لە هەر كەس و لایەنێك بێت، چونكە ئەوە كارێكی دژ بە ژینگە و سروشتی ناوچەیە و بە هیچ شێوەیەك لێی بێدەنگ نابین.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی چەمی ڕوحانەمان كردووە دڵنیایشمان داوەتە هاووڵاتیان كە هێزەكانمان لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستانی راسپاردووە بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەكە و لە كەسیش خۆش نابین كە بەو كارە هەستاوە.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش



