دوای چوار مانگ هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

مەرزی پەروێزخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە چوار مانگە بە بڕیارێكی ئێران و مەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرابوو، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە سبەینێوە و بە چەند مەرجێك هاتووچۆی گەشتیاری لەو مەرزەوە دەستپێدەكاتەوە.
عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی مەرزی پەروێزخان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسانی دیوی ئێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگادار كراینەوە كە لە سبەینێوە هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەستپێدەكاتەوە بە جۆرێك بۆ لەمەودوا هەموو هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری بە مەرجی ئەوە دەبێت كە ئەو كەسانەی گەشت دەكەن دەبێت سەرەتا ڤیزای ئێران وەربگرن و پاشانیش پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان هەبێت دواتر دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.
دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاد لە چوار مانگە بە مەبەستی ڕێگریكردنی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە بڕیارێكی ئێران هاتوچۆی گەشتیاری ڕاگیرابوو، هاوكات تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



