
SNN
شارەزایەکی یاسا باس لەوە دەکات، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم یاساییەوە و وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت رێگری لەو ناردنی ئەو پارەیە بکات.
تارق حەرب شارەزای بواری یاسا بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندوە: بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی پێشینەی دارایی بۆ حکومەتی هەرێم بڕیارێکی تەواو یاساییە و وەزیری دارایی ناتوانێت رایبگرێت و جێبەجێی نەکات.
وتیشی: دواخستنی ناردنی ئەو بڕە پارەیە ستەمێکە لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارە پێشینەیە بۆ هەرێم نەک بەشە بودجە و دەتوانرێت دواتر حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم پاکتاوی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: مووچەخۆرانی هەرێم بونەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان و هیچ کەسێک دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران قبوڵناکات، چونکە ئەم بابەتە مرۆڤایەتییە و پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و دەبوو لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو پێشینەیە خەرج بکرێت.
ناوەڕاستی مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا ئەو کاتەی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی لە داهاتەکانی هەێم تەواو دەبێت، پێشینەیەک بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات و بڕیارەکەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەکرا، بەڵام تائێستا ئەو پارەیە نەنێردراوە وهۆکارەکەشی بۆ دژایەتی وەزیری دارایی عێراق دەگەڕێنرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


