حکومەتی هەرێم: سەرنجمان لە سەر شێوازی دەربڕینی چەند پەرلەمانتارێک هەیە

لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و تێیدا رایگه‌یاندووه، كه سه‌رنج و تێبینی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هه‌یه.
لە نامەکەدا هاتووە: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له كاری پیشه‌یی خۆیان به گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت”.
راشیگەیاندوە: “حکومەت له هه‌مانكاتدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه له دانیشتنی ژماره (16) له رۆژی 28/6/2021 به‌رامبه‌ر به تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه ئاماده‌بوون به دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه، درێخیان نه‌كردووه له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌ندرووسته”.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 28ی حوزەیران کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو، باس لەوەکرا بە هۆی نیگەرانی لە پرسیاری بەشێک لە پەرلەمانتاران وەزیری دارایی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



