وەزارەتی پەروەردە هەڵپەساردنی چوار بابەتی 12ی ئامادەیی هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی پەروەردە
SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 هەڵپەساردنی بابەتەکانی بیرکاری، زیندەزانی، کیمیا و فیزیا بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی هەڵوەشێندرایەوە”.
لە نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵپەساردن کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک/ خوێندنی کوردی کراوە، ئاگاداری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کراوەتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 -2022 هەڵپەساردنی بابەتەکانی (بیرکاری، زیندەزانی، کیمیا و فیزیا)ی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی هەڵوەشێندراوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکدا هاتووە، هەموو بڕگە و بابەتەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان داواکراو دەبێت، دوای ئەوەی دوو بەندی کتێبی کیمیای پۆلی 12ی زانستی خزێندرایە کتێبی کیمیای پۆلی 11ی زانستی، بەندێکی پۆلی 11ی زانستی خزێندرایە کتێبی کیمیای پۆلی 10ی ئامادەیی زانستیی بەمشیوەیە:
- بەندی 12،1 لە کتێبی کیمیای پۆلی 12 زانستی خزێندرایە کتێبی کیمیای پۆلی 11ی زانستی بەمەش کتێبەکەی پۆلی 12ی زانستی لە 12 بەندەوە بووە 10 بەند.
- کتێبی کیمیای پۆلی 10ی زانستی لە بنەڕەتدا 6 بەندبوو کرا بە 7 بەند بە خزاندنی بەندی 1ی کیمیای 11ی زانستی بە زنجیرە دەکرێتە بەندی 7 لە کتێبی کیمیای پۆلی 10ی زانستی.
- دوای خزاندنی بەندی 1ی کیمیای پۆلی 11ی زانستی لە شەش بەند، بەندەکانی 2،3،4،5 دەمێنێتەوە بە زنجیرە دەکرێتە بەندی 1،2،3،4،5 خزاندنی بەندی 1 و 12ی کتێبی 12ی زانستی بۆ کتێبی 11ی زانستی بە زنجیرە کرایە بەندی 6 و 7 لە کتێبئ کیمیای پۆلی 11ی زانستی .
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکدا باس لەوەکراوە: “ئەو گونجاندنە جێبەجێکراوە بۆ کێتبەکانی کیمیا بە زمانی کوردی شێوازارەکانی (سۆرانی و بادینی) بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 پەیڕەو دەکرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (کوردی، سۆرانی، کوردی بادینی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و سریانی)، بەڵام بەهۆی کەمی کات و هەندێ هۆکاری هونەری و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کێتبەکانی کیمیای پۆلی 10 و 11 و 12ی ئامادەیی زانستی لە کۆگای پەروەردەکان بە زمانەکانی (عەرەبی، تورکی، سریانی و ئینگلیزی) و گونجاندنەکان لە دهاتوودا جێبەجێ دەکرێت. “
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


