
پەرلەمانی کوردستان
SNN
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوە وابڕیارە پڕرۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت هەموار بكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی پێنجشەممەی بۆ كۆبوونەوەی خۆی دیاریكرد بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش، پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی كوردستان-عێراق) و پرۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق) دەبێت.
هاوكات لە بەرنامەی كاری هەمان دانیشتن‌دا پرۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20) ساڵی1998ی هەمواركراو) گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (18)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7ی تەممووز به‌مشێوه‌یه بێت:
* دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوکمی ماددەکانی (90، 91، 93، 96، 97) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.
1- پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی کوردستان-عێراق)
2- پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
3- پرۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20) ساڵی1998ی هەموارکراو).
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


