بێگەرد تاڵەبانی: ئێران بەنداوی لەسەر سەرچاوەی ئاوی دەربەندیخان و دوکانیش دروستکردووە

بێگەرد تاڵەبانی
SNN
وەزيری کشتوکاڵی هەرێم رايگەياند: “ئێران بەنداوی لەسەر سەرچاوەی ئاوی دەربەندیخان و دوکانیش دروستکردووە، بيانوشيان ئەوەيە که ئه‌وانیش دوچاری هه‌مان وشکه‌ساڵی بونه‌ته‌وه”.
بێگەرد تاڵەبانی وەزيری کشتوکاڵی هەرێم بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “له‌ئێستادا ئێمه وه‌کو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو دروستکردنی 9 به‌نداوی ستراتیژیمان راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه له‌سه‌رووی 60 کۆمپانیای گه‌وره نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه ئه‌م به‌نداوه ستراتیجیانه دروستبکه‌ن، به سیسته‌می( P.P.P)که سیسته‌مێکی تازه‌یه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند کراوه”.
وتيشی “له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان و دوکانیش ئێران به‌نداوی دروستکردووه، بۆ دوکان ڕۆژانه ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو به‌نداوی دوکانه‌وه ڕێژه‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی زێی سیروان که دێته ناو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌داخه‌وه ڕێژه‌که به‌ڕاده‌یه‌ک که‌مبۆته‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش که هه‌یه ده‌کرێت بڵێم به‌هۆی به‌هه‌ڵم بوونه‌وه ئاوه‌که له‌ناو ده‌چێت”.
دەشڵێت “لایه‌نی ئێرانی بیانویان ئه‌وه‌یه که ئه‌وانیش دوچاری هه‌مان وشکه‌ساڵی بونه‌ته‌وه له‌ڕاستیدا ئێمه خۆمان بینیمان له‌سه‌ردانه‌که‌ماندا بۆ ئێران ئه‌وانیش دۆخیان خراپه له‌ڕووی ئاوه‌وه به‌ڵام ئه‌وان میکانیزمی باشتریان گرتۆته‌به‌ر چونکه ئه‌وان ساڵانه به‌نداوی تازه دروست ده‌که‌ن”.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: “گه‌رمیان یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی که ئاستی رێژه‌ی بارانبارین زۆر زۆر تێیدا که‌مه به‌ڕێژه‌یه‌ک که کاریگه‌ری زۆری کردۆته سه‌ر به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان، هەروەها رێژه‌یه‌کی زۆر جوتیار توشی زیانبووه، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌شێکی پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌رمیان حاڵه‌تی وشکه‌ساڵی گرتۆته‌وه به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به به‌راورد به ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان زۆر باشتره، وه دوای ئه‌ویش دهۆک دێت که باشتره هه‌تا ئێستا ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌کرێت بڵێم دیارده‌ی وشکه‌ساڵی تیایاندا که‌متره”.
باسی لەوەشکرد: “له‌و پشکنینانه‌ی که ده‌کرێت ده‌رکه‌وتووه که گه‌نمی ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی رابردوو به‌حوکمی ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه نه‌خۆشی و سن و کیسه‌ڵه له گه‌نمه‌که‌ی داوه و بهپێزیهکهی وه‌کو گه‌نمی ساڵانی ڕابردوو نییه، وابڕیاره که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیارێک بدات له‌سه‌ر دیاریکردنی بڕه بودجه‌یه‌ک هه‌م بۆ پارێزگاکان و هه‌م بۆ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ”.
لە کۆتای قسەکانيشيدا دەڵێت “توانیومانه له‌ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌ی کارکردن‌دا ده‌کرێت بڵێم بنه‌مایه‌کی گرنگ بۆ سه‌رپێخستنی سێکته‌ری کشتوکاڵ وه‌کو بنه‌مایه‌کی گرنگی ئابووری دابڕ‌ێژین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


