راوێژکاری کازمی ” بەهای دۆلار جارێکی تر نایەتەوە ئاستی جارانی”

دینار و دۆلار
SNN
عەلا عەبدولحسێن، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: جێگیربوونی بەهای دۆلار لە 145 هەزار بەرەو سەرەوەدا بووەتە راستی و جارێکی دیکە دۆلار ناگەرێتەوە نرخەکەی پێشتری.
عەلای بە میدیایەکی عێراقی راگەیاند: بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت خەریکە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کورتهێنانی بودجە، لە چەند دەیەی رابردوودا عێراق بە دەست چەندین گرفتی ئابوورییەوە ناڵاندوویەتی، بۆیە ئەم بڕیارەی دیاریکردنی بەهای نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دوای چەندین لێکۆڵینەوە ئینجا بڕیاری لەسەرداوە و لە پرۆژەیاسای بودجە جێگیرکراوە.
وتیشی” دۆخی ئێستای ئابووری عێراق تا رادەیەکی زۆر جێگیرە و ئابووری و یەدەگی نەختینەی خەریکە بەرەو بووژانەوە دەڕوات، هەموو ئەم هۆکارانەش بۆ بەرزکردنەوەی کەمێک بەهای دۆلاربوو بەرامبەر دیناری عێراقی، بۆیە با هاووڵاتیان دڵنیابن کە جارێکی دیکە بەهای دۆلار نایەتە خوار 145 ئەگەر بێتیش کاتییە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


