لە کاتێکدا هەولێر بەدەست بێئاوييەوە دەناڵێنێت پێنج هەزار بيری ناياسای لەو شارە لێدراوە

0
915

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لەبارەی قەدەغەكردنی هەڵكەندنی بیر بە ششێوەی نایاسایی  بەڵام ئەو بڕیارانەی كە لەوبارەیەوە دراون كاریان پێناكرێت، تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاد لە پێنج هەزار بیری نایاسایی لێدراون ئەمەش كاریگەری خراپی كردووەتە سەر كەمبوونەوەی رێژەی ئاوی ژێرزەوی.

بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە پێناو رێگریكرن لە هەلكەندنی بیری نایاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە فەرمانی وزاری ژمارە  5775لە رێككەوتی 2018/11/4 هەڵكەندنی بیری بۆ هەموو مەبەستەكان راگرتووە، هاوكات دەستەڵاتی پێدانی مۆڵەتی بیر لێدانیشی گواستەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام تا ئەو رێککەوتە 23 هەزار و 625 بیر بە مۆڵەت لێدراون، 12 هەزارو 240 بیر بۆ ئاوی خواردنەوە 10 هەزارو 450 بیر بۆ كشتوكاڵ، 929 بیر بۆ مەبەستی پیشەسازی، هاوكات 25 هەزار و 960 بیریش بەشێوەی نایاسایی زێدەڕۆیی هەڵكەندراون.

هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNدوای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا، جارێكی دیكە دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە5336  لە  2020/9/24بە هەندێك مەرج و رێنمایی نوێ مۆڵەتی هەڵكەندنی بیری بۆ بەرژەوەندیی گشتی دەركردووە، بەجۆرێك بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەویش دووری نێوان بیرەكان لە ناوچە شاخاوییەكان پێویستە لە 250 مەتر كەمتر نەبێت و لە دەشتاییەكانیش بەپێی پێكهاتەی دەنكۆڵەیی چینەكانی زەویی پارێزگاكان 400 تا 600 مەتر كەمتر نەبێت، بەڵام لە هەڵكەندنی بیردا رەچاوی ئەم رێنماییانە نەكراوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سەرچاوەكانی ئاوی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەت بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، تەنها لە ساڵی 2015 لە هەرێمی كوردستان 160 بیری نایاسایی لێدراون بەڵام لە تا كۆتایی ساڵی 2016 ژمارەی بیری نایاسایی بۆ 22 هەزار و 560 بیر زیادیان كردووە، هاوكات لەنێوان ساڵانی  2017تا 202 سێ هەزار و  400بیری دیكە بەزێدەڕۆیی لێدراون ژمارەی بیری نایاسایی لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە  25هەزار و  960بیر.

هەر بە گوێرەی ئامارەكان، لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی نۆ هەزار بیر بەشێوەی یاسایی مۆڵەتیان پێدراوە و هەڵكەندراون، لەبەرامبەردا پێنج هەزار بیری دیكەش بەشێوەی نایاسایی لە رێگەی ئامێری بیرهەڵكەنی سووری قەدەغەكراو هەڵكەندراون، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دروستكردووە، چونكە چەند بیری زیاتر لێبدرێت ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاتر دادەبەزێت، بەهۆی ئەوەی رێژەی دابارینی بەفر و باران وەكو ساڵانی پێشوو نیە و رێژەكە كەمبووەتەوە.

خستنەڕووی ئەو ئامارانە لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ (عەبدولستار مەجید) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەئاوییەكان لە پەرلەمانی كوردسنان ئەوەی بە  SNNی راگەیاند كە بەهۆی لێدانی بیری بەشێوەی نایاسایی لە لایەن بەرپرسانی هەولێرەوە بووەتە هۆی كەبوونەوەی ئاوری ژێرزەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر.

ئەمەش لەکاتێکدايە، لە ئێستادا دانيشتوانی هەولێر بەدەست گرفتی بێئاوييەوە دەناڵێنن و دانيشتوانی بەشێک لە گەڕەکەکان باس لەوە دەکەن لەگەڵ ئەوەی وەرزی گەرمايە نزيکەی مانگێکە ئاوی خواردنەوەيان پێنەدراوە و ناچارن بە تەنکەر ئاو بکڕن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this