وەزیری دارایی سەردانی پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گومرگی کرد

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ئاب، ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى یاسین عەبدولواحید بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت سەردانى شارى سلێمانى کرد.
لەو سەردانەیدا ئاوات شێخ جەناب لە دیوانى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى کۆبوەوە و لەبارەى پاڵپشتە داراییەکان و پاڵپشتى پڕۆژەکانى سنوورى پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنى داهات گفتوگۆیان کرد و وەزیرى دارایى بەرنامەی وەزارەتەکەى و حکومەتی لە بواری نەهێشتنی رۆتین و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتیی و دابینکردنی موچە و بودجەی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا خستەڕوو.
هاوکات پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی و ئامادەیی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ بەرنامەی چاکسازیی و بوژاندنەوەی بژێویی تاک و بازاڕو داهاتی گشتیی دەربڕی و پێزانینی حکومەتی خۆجێی سلێمانی پێشکەش بە وەزیری دارایی و ئابووری کرد، کە بەردەوام هاوکارو پشتیوان و هەماهەنگی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕی و دامودەزگا حکومییەکان بوون.
دواتر، ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابوورى، بە ئامادەبوونى ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم، لەگەڵ وریا فەرەج بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى سلێمانى بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی گومرك كۆبووەوە لە نزیكەوە گوێی لە داخوازییەكانی گرت.
ئامانجى دووبارە رێکخستنەوەى داهات و پێداچونەوە بە رەوشى گومرگ لە خاڵە سنوورییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، چۆن بتوانرێت داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكرێت.

More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
30 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
58 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
21 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
30 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
58 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
21 hours لهمهوپێش



