مانگی رابردوو عێراق بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

نەوتی عێراق
SNN
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ئاشکرای کرد مانگی رابردوو بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار نەوتیان فرۆشتووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سۆمۆ لە مانگی تەمووزدا 90 ملیۆن و 467 هەزار و 794 بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتەکەشی شەش ملیار و 513 هەزار و 792 دۆلارە.
روونیشیکردوەتەوە: عێراق رۆژانە بە شێوەی تێکڕا دوو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و نرخی مامناوەندی هەر بەرمیلێکیش 72 دۆلار بووە.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆی ئەو نەوتەی لە مانگی رابردوودا هەناردەکراوە، 87 ملیۆن و 455 هەزار و 359 بەرمیلی لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشورەوە بووە و سێ ملیۆن و 12 هەزار و 435 بەرمیلیشی لە کێڵگەکانی کەرکوک و لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە رەوانەی بازاڕە جیهانیەکان کراوە.
حکومەتی عێراق بە پیچەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی هەر مانگێکدا بڕ و داهاتی نەوتی هەناردەکراو رادەگەینێت.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش



