
سەڵاحەدین دەمیرتاش
SNN
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر کە لەلایەن باشاک دەمیرتاشی هاوسەرییەوە بەڕێوە دەبردرێت، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، ئەو دۆخی تەندروستی باشە و دەیەوێت لەبارەی دۆسیەیەکی زیندانیکردنەکەی کە بۆ خەڵک و رایگشتی روون نییە “راستییەکە”ی ئاشکرابکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەلایەوە گرنگە ژمارەیەک لەو دۆسیانەی ئاڕاستەی کراون، زانیاریی لەبارەیانەوە راستەوخۆ بدات بە رایگشتی، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایە کە زۆرێک لەهاووڵاتیان و رایگشتی باوەڕ بەو بانگەشانە ناکات کەچەند کەناڵێک وەک “تیرۆرست و بکوژ” دەیخەنەپاڵی.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، یەکەم داوا کە لەسەری تۆمارکرا بەناوی بونی شاهێدحاڵی نهێنی بوە کە باس لەوەکرابوو ساڵی 2009 رێنماییان لە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وەرگرتوە بۆ قسەکردن بە کوردی لەپەرلەمانی تورکیا، کە ئەوکات ئەحمەد تورکیش بەکوردی وتاریدا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەڵام دوای دوو ساڵ لەدەستگیرکردنی، پارێزەر “Uğur Özcan” داواکاری گشتی ئامەد لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی تورکیای کردبوو، باسی لەوەکردوە هیچ شاهێدحاڵێکی نهێنی بوونی نەبوە بۆ تۆمەتبارکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆیە ناوبراو لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکرا.
دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، ساڵی 2010 بوەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



