ئەمریکا و بەریتانیا: ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتییە ئیسرائیلیەکەوەیە و وەڵام دەدرێتەوە

SNN
هەر یەک لە بەریتانیا و ئەمریکا ئێران بە ئەنجامدەری هێرشی سەر کەشتیەکی ئیسرائیلی لە دەریای عومان تۆمەتبار دەکەن و جەختیش دەکەنەوە کە وەڵامێکی گونجاو بەو هێرشە دەدرێتەوە.
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “پاڵپشت بە چەند زانیارییەک دڵنیا بووینەوە کە ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتییە ئیسرائیلیەکەوەیە لە دەریای عومان”.
وتیشی، ئەو هێرشە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و لە گەڵ هاوبەشەکانیان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە سەرقاڵی تاوتوێکردنی وەڵامێکی گونجاون بۆ ئەو هێرشە.
لای خۆیەوە دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش رایگەیاندوە، “ئۆباڵی هێرشەکە لە ئەستۆی ئێرانە و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەرگیز مایەی قەبوڵکردن نییە و لەئێستادا تاوتوێ وەڵامێکی شیاوی ئەو هێرشە دەکەین”.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو کەشتی مێرسێر ستریت کە کۆمپانیای زودیاکی ئیسرائیلی خاوەنیەتی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایەسەر و بە هۆیەوە دوو کەس کوژران، کە یەکێکیان بەریتانی بوو، ئەوی تریشیان خەڵکی رۆمانیابوو.
بەرپرسانی ئیسرائیل وێڕای ئەوەی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئێران دەکەن، بەنیازن دۆسیەکە ببنە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



