
SNN
سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “پێداچوونەوە بە دۆسیەى پلە باڵاکان نزیکە لە تەواوبوون و لەم مانگەوە بەپێى سیستەمى تازە مووچە وەردەگرن، هەر کەسێکیش بە نایاسایی خانەنشین کرابێ پلەکەى وەردەگرێتەوە”.
د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان بە ميديای پارتی راگەیاندووە: “لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی، ماوەیەکى زۆرە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوە بە دۆسیەى خانەنشینى پلە باڵاکانى هەرێمی کوردستان دەکەن لەوانەش وەزارەتى دارایی و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەوەى روون بێتەوە ئەو کەسانەى بە نایاسایی بە پلەى تایبەت خانەنشین کراون و شایستەى ئەو پلەیە نین، پلەکەیان لێوەربگرێتەوە”.
راشیگەیاند: “رێککارەکانى پێداچوونەوە بە دۆسیەى خانەنشینى پلە باڵاکان لە قۆناغى کۆتاییدایە و لەم مانگەوە تەواوى دۆسیەکان یەکلا دەکرێتەوە، ئەو کەسانەى پلەى تایبەتیان وەرگرتووە و شایستەش نەبوون، بەپێى ساڵانى خزمەت و شایستەبوونیان دووبارە پلەیان پێدەدرێت”.
ئەوەشى خستەڕوو: “لە کوردستان نزیکەى هەزار و 490 کەس بە پلەى تایبەت خانەنشین کراون، بەشێکى زۆرى ئەو کەسانە شایستە نین، ئەو کەسانەى کە شایستەن لەم مانگەوە 50%ى مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکى باشە بۆ حکوومەت چونکە داهاتێکى باش بۆ خەزێنەى حکوومەت دەگەڕێتەوە”.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
38 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
38 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش



