باڵیۆز و کونسوڵی بەریتانیا: پشتیوانی لە هەنگاوەکانی قوباد تاڵەبانی دەکەین بۆ چاکسازی

0
669

SNN

باڵیۆزی بەریتانیا لە حێراق و کونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەکالەت لە میانی کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆیان نیشاندا لە هەنگاوەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازیکردن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كورستان لەگەڵ مارك برايسن ريچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و كۆنسوڵی گشتی بە وەكالەت كۆبووەوە و لەبارەی چاكسازییەكان گفتوگۆیان کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (10ی ئابی 2021) كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپات كردەوە بۆ پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند لەمەودوا بە تایبەت لە نزیکەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاکسازی لە بوارەکانی دادگەری و كارگێڕیدا.

لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی گۆڕانكارییەكان و چاكسازییەكانی ئەمدواییەی بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی جێگری سەرۆك وەزیران دەربڕی و گفتیان دا لەمەولا زیاتر لە‌ پە‌یوە‌ندیدا بن بۆ پشتیوانیكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و جەختیان كردەوە دەبێت پرۆسەیەكی پاك و بێگەردبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this