یەکەم کاروانی عومرەکارانی عێراق لە دوای کۆرۆناوە بەرەو سعودیە بەرێکەوتن

گه‌شتێكى عومه‌ر له حه‌ره‌مى مه‌ككه | فۆتۆ: SNN
SNN
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق، رایگه‌یاند، له رێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ت به گه‌شتكردن، ده‌ستكرا به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره، له عێراقه‌وه به‌ره‌و سعوودیه، دوای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له جیهان بڵاوبووه‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گه‌شتی عومره راگیرابوو.
راشیگه‌یاند، یه‌كه‌مین كاروانی عومره‌كاران له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه به‌ره‌و شاری مه‌دینه به‌ڕێكه‌وتن، كه ژماره‌یان (150) عومره‌كار بوو.
روونیشیكرده‌وه، رۆژانه گه‌شته‌كانی عومره، له ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌رجی پشكنینی كۆرۆنا و هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین و هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وڵاتی سعوودیه دیاریكردوون.
ئاماژه‌شیپێكرد، له‌داهاتوودا ژماره‌ی عومره‌كاران زیاتر ده‌كه‌ین، هه‌موو هه‌وڵێكی جددی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵی عومره به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێبێت.
له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه له‌سه‌ره‌تا ئه‌م مانگه‌وه رایگه‌یاند، گه‌شتی عومره‌كاران له‌مه‌ودا به‌مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت، به‌رده‌وام ده‌بێت، كه هه‌ر مانگێك (یه‌ك ملیۆن) عومره‌كار ده‌توانن سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن.
عه‌بدولفه‌تاح سوله‌یمان، بریكاری وه‌زیری حه‌جی سعوودیه رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌توانن عومره‌كاران بنێرن، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه چاكبوونه‌ته‌وه و كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


