
بافڵ تاڵەبانی
SNN
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا رایگەیاند: ” نەخۆشخانەکە جارێکی تر دەکرێتەوە و لە سەر ئەرکی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مووچەی کارمەند و پزیشکەکانی دابین دەکرێت”.
د. شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسا رایگەیاند: ” بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان سبەی نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا دەكرێتەوە”.
وتیشی: “مووچەی پزیشك وكارمەندانی نەخۆشخانەكە لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی دابین دەكرێت لەپێناو خزمەتی خەڵك و كەمكردنەوەی تووشبوانی كۆڕۆنا”.
نەخۆشخانەی ئاسا، کە سەر بە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەیە، لە مانگی ئاداری ساڵی 2020 کرابوەوە، دوای داکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە مانگەکانی رابردوودا داخرابوو، بەڵام لەگەڵ سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتاکە بە پشتیوانی یەکێتی و خێرخوازان جارێکی دیکە دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



