چین بە یاسا بەکارهێنانی یارییە ئۆنلاینەکان بۆ سێ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا سنووردار دەکات

SNN
حکومەتی چین لە رێگەی پەسەندکردنی یاسایەکەوە، بەکارهێنانی یارییە ئۆنلاینەکانی بۆ مێرمنداڵان سنوردار کردووە و لەمەودوا کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵ لە هەفتەیەکدا دەتوانن تەنها سێ کاتژمێر ئەو یاریانە بکەن.
بەپێی یاساکە شەوانی هەینی، شەممە و یەکشەممە لە کاتژمێر 8 بۆ نۆ مێرمنداڵان دەتوانن یاری ئۆنلاین بکەن، ئامانجیش حکومەتی چینیش لە یاساکە ئەوەیە رووبەڕووی ئالودەبوونی مێرمنداڵان بەو یارییانە ببێتەوە.
هاوکات یاساکە ماڵپەڕەکانی یارییە ئۆنلاینەکانیشی ناچار کردووە زانیاری تەمەنی بەکارهێنەرانەیان وەربگرن و بەدەر لەو کاتە دیاریکراوانە رێگە بە یاریکردنی مێرمنداڵان نەدەن.
دەسەڵاتدارانی چین باس لەوە دەکەن ئالودەبوون بە یارییە ئۆنلاینەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێندن و کەسایەتی و داهاتووی منداڵان دادەنێت.
بە پێی یاسایەک کە لە کۆتایی ساڵی 2019دا کەوتبوە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە رۆژانی ناوەڕاستی هەفتەدا 90 خولەک و لە سێ رۆژی هەینی و شەممە و یەکشەممەشدا سێ کاتژمێر رێگە بە مێرمنداڵان درابوو یاری ئۆنلاین بکەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز ئەو یاسا نوێیە زیانێکی زۆر لەو کۆمپانیا و ماڵپەڕانە دەدات، کە خزمەتگوزاری یاریییە ئۆنلاینەکان پێشکەش دەکەن.
وەک لە ئامارە فەرمییەکاندا هاتووە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی کۆمپانیا و ماڵپەڕەکانی یارییە ئۆنلاینەکان لە چین 20 ملیار دۆلار بووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


