وەڵامێک لە دژەتیرۆر بۆ پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەربارەی زەوییە داگیرکراوەکان

دژەتیرۆر
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان بە هیچ جۆرێک پەیوەندییان بەو زەوییە داگیرکراوانەی سلێمانییەوە نییە وەک ئاماژەی پێ دەکرێت لەلایەن دژە ترۆرەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
دەقی راگەیەندراو:
بەمەبەست بێت یاخوود بە ھەڵەداچوون بێت لە نوسینێکدا پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوەدەکات کە ھێزی دژەتیرۆر لە شاری سلێمانی بە نایاسایی زەوی داگیرکردووە.
وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بەرێزیان و سەرجەم ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە ئەم بابەتە ھیچ پەیوەندی بە ھێزی دژەتیرۆرەوە نەبوەو لەلایەن چەند کەسانێکی نابەرپرس ئەنجامدراوە کە پێگەو دەسەڵاتیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکارھێناوە بەناوی ھێزی دژەتیرۆرەوە مامەڵەیان بەوزەویانەوە کردووە.
وە پێشتریش ئێمە ئەم باسەمان خستۆتەڕوو ، داواشمان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ بەدواداچوون لەوبارەیەوە، دووبارە وەک بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەرچی زووە بەدواداچوونی وورد و لێکۆڵینەوەی جدی سەبارەت بەو پرسە و چەندین بابەتی هەستیاری گرنگی دیکە ئەنجام بدات کە ناوی دەزگاکەمان بەکارهێنراوە و ئەنجامەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بخاتە ڕوو .
هاوکات داوا لە پەرلەمانتارەبەڕێزەکان و هەرلایەنێکی دیکە دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ناوی هێزەکانی دژەتیرۆر بۆ مەبەستی سیاسی و لێدان بەکارنەهێنن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


