قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری چالاکييەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

قايمقاميەتی سلێمانی
SNN
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر (102) تەن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتووه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوكرده‌وه و ئاماژەی بەوەکردووە: “حەوت هەزار و 11 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ (836) شوێن تۆمارکردووە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (854) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه”.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه: “به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (35) شوێنيان داخستووە، حه‌وت شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردووه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: “له مانگی رابردودا و له‌ئه‌نجامی پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زياتر لە 102 تەن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ‌دا بگرن و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبرێت”.
قائيمقاميەتی سلێمانی راشيگەياند: “به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردووه، كه بڕه‌كه‌ی له‌مانگی هه‌شتدا بریتییه له (63) ملیۆن و (195) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



