
سوپای عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ شەممە، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق له سنووری قه‌زای “مه‌خموور”ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ئاكامدا سێ سه‌رباز كوژران.
هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر فیرقه‌ی (14)ی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی سوپا رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و له ئاكامی پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا سێ سه‌ربازی كوژران و سه‌ربازێكی دیكه بریندار بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنینی سوپای عێراق له گوندی “لاكجه”ی سه‌ر به مه‌خموور و چه‌كدارانی داعش توانیویانه له شوێنی رووداوه‌كه به‌ره‌و په‌ناگه‌كانیان رابكه‌نه‌وه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



