
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی كارتی دەنگدا تۆمارنەكراوە و هیچ كەسێكیش سكاڵای تۆمار نەكردووە، هاوكات زیاد لە %83 ی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی كارتی دەندانیان وەرگرتووەتەوە.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕایگەیاند: كاروبارەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی دەنگدان لە 10ی مانگی داهاتوو بەردەوامی هەیە و ناوی ئەو كەسانەشی كە پێشتر فۆڕمیان پڕكردووەتەوە وەك چاودێری كۆمیسیۆن بۆ ڕۆژی دەنگدادان ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا بامگدەكرێن بۆ ئەوەی بەشداری خولیكی تایبەت بكرێن بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دەنگدەران و بەڕیوەچوونی پرۆسەی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە كڕین و فرۆشتنی كارتی دەنگدان دەكەن لەنێوان هاووڵاتیاندا دوورە لەڕاستییەوە چونكە تائێستا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێك لەو شێوەیە لای ئێمە تۆمارنەكراوە و هیچ كەسێكیش نەهاتووە سكاڵا لەسەر ئەو بابەتە تۆمار بكات، بۆیە پێناچێت حاڵەتی لە وجۆرە ڕووبدات و لەڕووی یاسایشەوە هیچ كەسێك ناتوانێت لە بری كەسێكی دیكە دەنگ بدات چونكە ئەوە سزای لەسەرە ئەگەر كەسێك لە جیاتی كەسێكی دیكە دەنگبدات.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان دەتوانین بڵێین كە تا ئێستا زیاد لە %83 ی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانیان كردووە و كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە كە ئەوەش ڕێژەیەكی باشە و بەردەوامیش بنكەكانمان كراونەتەوە بۆ پێدانەوەی كارتی دەنگدان بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین تا ڕۆژێك پێش هەڵبژاردن دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانەكانیان چونكە بەبێ ئەو كارتە ناتوانن دەنگ بدەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


