
SNN
بەگوێرەی رۆژنامەیەکی تورکی، هاکان فیدان بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت) لەگەڵ عەلی مەملوک بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی سوریا لە بەغدا کۆبوونەوە، ئەوەش بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دادەنرێت.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئیسماعیل هاکی بەرپرسی بەشی هەواڵگری سەر بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا رایگەیاندووە: “ئەمە سەرەتای پەیوەندییەکی نوێیە کە بە نێوەندگری روسیا و ئێران و عێراق دروستکراوە، بەدڵنیاییەوە هێڵی پەیوەندی دیپلۆماسی و سیاسی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروستدەکات”.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر چەند پرسێک لەوانەش شەڕی دژ بە پەکەکە، پرسی کۆچبەران.
بەرپرسە هەواڵگریەکەی تورکیا ئەوەشی وتووە کە هەوڵدان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دەرئەنجامی ئەو پەرەسەندنەیە کە لە پەیوەندی نێوان سعودیە، ئیمارات و میسردا بیندراوە.
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق هەوڵیداوە رۆڵی کاریگەری لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی دراوسێ و چارەسەرکردنی گرفتە هەرێمییەکاندا هەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


