بافڵ تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە

0
995
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق کرد.
لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەژی ئەمین، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری — زانیاری ھەرێمی کوردستان و سالار لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانەوە کرا و جەخت لەھەماھەنگی و دیدی ھاوبەش کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لەبارەی یەکخستنی ھەوڵەکان و کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانییەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ میکانیزمەکانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵا و پاراستنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی یاسا و دەستووری عێراقی فیدڕاڵ.
ھەر لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ھێزەکوردییەکان بە پێویستی ئەم قۆناغە زانرا بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین دەنگی کورد بە تایبەت لەناوچە کێشەلەسەرەکان و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان.
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this