هەوڵی کوشتنی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکەی عێراق درا

0
1156

SNN

کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی هاوپەیمانی عەزم، لە هەوڵێکی کوشتن لە بەغدا رزگاریبوو.

هاوپەیمانیی عەزم، لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: “مەحمود ئەلقەیسی، کاندیدی هاوپەیمانییەکە لە ناوچەی ئەلعوەیسات لە شارۆچکەی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بانگەشەکردن بۆ خۆی رێکخستووە، لە میانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لە مەحمود ئەلقەیسی کردووە”.

ئاماژە بەوەش کراوە: کە تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە و چەکدارەکان دوای تەقەکردنەکە، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

هاوپەیمانیی عەزم لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکرێت و بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this