چیرۆکی مردنی دایکی زیندانێکی بادینان دوای ئەوەی رێگەی نەدرا کوڕەکەی ببینێت

SNN
ئەیھان سەعید برای یەکێک لە زیندانیانی بادینان دەڵێت: “دوێنێ بە مەبەستی بینینی کورەکەی ناھدە مەلا یەحیا دایکی مامۆستا شێروان تەھا سلێڤانەی چوە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر، زۆر پارایەوە تەنیا بۆ یەک خولەک چاوی بە کورە بێ تاوانەکەی بکەوێ و دوای 10 مانگ لە رفاندنی باوەشێکی بکات، بەڵام بە داخەوە ئاسایشی پارتی بە چەکەوە و بێ بەزەییانە و بەعس ئاسا دایکە جگەر سوتاوەکە دوریان خستەوە و نەیان ھێشت چاوی پێبکەوێ”.
ئەیهان دەڵێت: “دوای ئەوەی بەو دەردە دایکە ناھیدە کە تەمەنی 56 ساڵ بوو و ھیچ نەخوشیەکی نیە گەڕاوەتە ماڵەوە لە دھۆک، خەوی لێناکەوێ ھەر دەڵێ نەیان ھێشت کورە نازدارەکەم ببینم، ئەمرۆ و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر توشی جەڵتەی دڵ دەبێت و بەو حەسرەتە کۆچی دوایی دەکات و گیانی پاکی بە خوا دەسپێرێت”.
ئەیهان لەبارەی شێروانەوە دەڵێت: “شێروان تەھا سلێڤانەی مامۆستایەکی خەمخوری بادینانە، پار ساڵ لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە لە دھۆک رفێندرا، ساڵێکە بێ پارێزەر و مواجھە لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێردا بێ دادگا ئەشکەنجەی دەرونی دەدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە مامۆستا شێروان لەگەڵ کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کاردەکات و بەشدارێکی فەرمی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی دامەزراوە ئەمریکیەکان و پێشتر لەو وڵاتە بوە. بە تومەتی نارەوا و سیخۆری بۆ ئەو وڵاتە تاوانبارکراوە”.
دەشڵێت: “مامۆستا شێروان وەک زیندانیەکانی دیکەی بادینان لەسەر داوای ماف و ئازادی خەڵک زیندانیکراوە و بێ تاوانە، پێویستە گشت لایەنێک و بە تایبەتی ئەمریکا بێتە سەر خەت، جونکە سبەینێ ٦/٩/٢٠٢١ دادگاییکردنی ئەو مامۆستایەو چوار چالاکوانی دیکە لە دادگای تاوانی ٢ی ھەولێر بەرێوەدەچێت.
ئاماژە بەوەشدەکات: دۆخی زیندانیان خراپە و پێشتریش باوکی شێروان شێروانی و برای مامۆستا بەدەل بەرواری بە حەسرەت بینینی کور و براکانی کۆچی دواییان کرد، باوکی بەندەوەر ئەیوبی و دایکی مامۆستا شڤان سەعید بەروشکی توشی جەڵدەی دڵ بوون، دۆخی تەندروستی باوکی گوھدار زێباریش تێکچوە، ئەم زوڵمە لە زیندانیانی بادینان دەکرێت پرسێکی گشتی یە دەبێت لایەنگری ھەموو لایەنەکان و سەربەخۆ و رێکخراوەکان، سوبەینێ کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ھەموو لایەک لە دادگای ھەولێر ئامادەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


