وەزارەتی کۆچی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ پەنابەرێکی ئەفغانی لە ئەنبار نیشتەجێ کرابن

A family walks with their bags upon arrival at Frankfurt Airport, Germany, August 18, 2021, after being evacuated from Kabul, Afghanistan. REUTERS/Thilo Schmuelgen
SNN
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له پارێزگای ئه‌نبار نیشته‌جێ كرابن.
له‌لایه‌ن چەند دەزگای راگەیاندنی عێراقەوە بڵاو كرایه‌وه، کە لەسەر داوای ئەمریکا و ئەوروپا ژمارەیەک پەنابەری ئەفغانی لە پارێزگای ئەنبار نیشتەجێکراون و لە بەرامبەر ئەو کارەشدا لایەنی ئەوروپی و ئەمریکی چه‌ند به‌ڵێنێكیان به به‌غدا داوه، جیا له‌وه‌ش هاوكاری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ره‌وانه ده‌كه‌ن.
لەو بارەوە كه‌ریم نووری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لەراستییەوە و وه‌ك وه‌زاره‌تی كۆچ پێویسته ئێمه یه‌كه‌مین لایه‌ن دەبین، کە لە بابەتێکی لەو جۆرە ئاگادار بین، بەڵام له بنەڕەتدا هیچ په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی رووی له هیچ پارێزگایه‌كی عێراقی نه‌كردووه.
باسی لەوەشکرد، لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاشەوە هیچ داواکارییەکی لەو چەشنە لە عێراق نەکراوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق داواشی له رۆژنامه‌نووسان كرد، زانیاری بێ سه‌رچاوه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و سەرچاوە فەرمییەکان بە بنەما بگرن.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



