تەندروستی عێراق ” ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بە هیچ شێوەیەک غەرامە ناکرێن”

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى وت “هیچ نییەتێکى وا لەلاى وەزارەتى تەندروستى نییە بۆ غەرامەکردنى ئەو کەسانەى کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرنەگرتووە”.
راشیگەیاند: “شەپۆلى سێهەمى ڤایرۆسەکە رووى لە داکشان کردووە، کارمەندە پزیشکییەکان ڤاکسینێکى زۆریان داوە بە فەرمانبەرانى فەرمانگە حکومییەکان و پرۆسەکەش هەر بەردەوامە”.
لەبارەى وەرگرتنى ڤاکسینى ئەنفلۆنزاوە لەلایەن ئەوانەى کە ڤاکسینى کرۆنایان وەرگرتووە، بەڕێوبەرە گشتییەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژەى بەوە کرد کە دەکرێت ئەوانەى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە لە وەرزى زستاندا ڤاکسینى ئەنفلۆنزا وەربگرن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



