
جەستن ترودۆو
SNN
جەستن ترودۆو سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن رێکیخستبوو، لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە بە بەردی بچووک بەردباران کرا.
بەهۆی بەردبارانکردنییەوە ترودۆو گەڕایەوە ناو پاسەکە، هیچ زیانێکی گیانی پێنەگەیشتبوو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی کۆتایی پێهێنا.
خۆپیشاندەران دژی ئەو رێکارە تەندروستییانە گردبوونەوەیان ئەنجامدابوو کە وڵاتەکە جێبەجێی دەکات، بەتایبەت بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسین کە لە وڵاتەکەدا کراوەتە ناچاری.
لەدوای هێوربوونەوەی بارودۆخەکە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە میدیاکانی وت: “چەند بەردێکی بچووک بەر شانم کەوتووە، ئەوە هاوشێوەی رووداوێکبوو کە ساڵی 2016 لەلایەن ژنێکەوە ناوکە کولەکەم تێگیرا”.
ترودۆو وتیشی: “توندوتیژی لە سیاسەتدا هەرگیز جێگەی قبوڵ نییە و دەبێت میدیا لە ترس و توندوتیژی و هەراسانکردنەوە تێوەنەگلێت”.
بڕیارە 20ی ئەیلول هەڵبژاردنی گشتی لە کەنەدا بەڕێوەبچێت و ناچارکردنی هاووڵاتیان بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا یەکێکە لە پرسە گەرمەکانی هەڵبژاردنەکە کە هەندێک کەس پشتگیری لێناکات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
9 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
9 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



