
گەیشتنی کاروانی ڤاکسین
SNN
حکوومەتی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی پرۆگرامی کۆڤاکس 100 ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنای پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کرد.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “کاروانێکی ڤاکسینی کۆرۆنا کە 100 ھەزار دۆزە، لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیاوە بە ھاماھەنگیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە چوارچێوەی کۆڤاکس بە ئامانجی پاڵپشتیی کردن لە ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کراوە”.
بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو بڕە ڤاکسينە لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی برونۆ ئەنتۆنیۆ باسکۆینۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا، رادەستی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا، چوار ملیۆن و 64 ھەزار و 600 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش



