پەروەردەی سلێمانی لەبارەی وانە لەدەستچووەکانەوە روونکردنەوە دەدات

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بەشێک لە قۆناغەکان وانە لەدەستچووەکان ناخوێنن و راستەوخۆ دەستدەکەن بە بەرنامەی خوێندنی ئەمساڵ.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “قۆناغەکانی یەک تا حەوتی بنەڕەتی پێداچوونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردوودا ناکەن و راستەوخۆ دەستدەکەن بە خوێندنی وانەکانی ساڵی نوێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “قۆناغی 10 و 12ی ئامادەیی بە هەمان شێوە پێداچوونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردوودا ناکەن”.
ئەم قسانەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ساڵانی رابردوو چەند جارێک پرۆسەی خوێندن راگیرا و بەوهۆیەوە خوێندکار نەیتوانی بەرنامەی خوێندن بەتەواوی کۆتایی پێبهێنێت.
بڕیارە سبەینێ پرۆسەی خوێندن لە زۆرێک لە خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بەشێک لە خوێندنگاکانیش دایکان و باوکانیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی، بەهۆی بەڕێوەچوونی خولی راهێنانی کۆمسیۆن لە خوێندنگاکانیاندا، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن چەند رۆژێک دوادەکەوێت.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
18 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
22 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
18 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
22 hours لهمهوپێش


