SNN
کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەرەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکە دهكات.
کۆنسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری سەرکۆنە کردووە و پابەندبوونی فەرەنسایشی بە پشتیوانیی کردن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە بەیاننامەکەدا داواى هەماهەنگی زیاتر دەکات لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم جۆرە کردارانەی ناسەقامگیری دروستدەکەن، داواش دەکات بکەرەکان دەستنیشان بکرێن لە پێناو بەرژەوەندی ئاسایشی وڵات.
شەوی 11ی ئەم مانگە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بیسترا و دواتر دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی كردهوه، لە رێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کە بەشێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش تیادا جێگیرکراون و ھێرشەکان پووچەڵ کراونەتەوە.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



