
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.
لەدیدارێکدا کە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق و ئەمین بابا شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی نێوان هەردوولا کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سعودیە بە گرنگ وەسفکرد.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سعودیە باسی لە گرنگیی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دروستکردن و بونیادنانی پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان سعودیە و عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختی لە گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.

More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



