مەزڵوم کۆبانی: بارودۆخی ئەفغانستان کاریگەری خراپی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەیە

مەزڵوم عەبدی
SNN
مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند: “بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ئەفغانستان دروستبووە، داعش لە ئەفغانستان بەهێزتربووە و ئەوەش وایکردووە ئومێد بۆ رێکخراوی داعش و قاعیدە لە سوریا بگەڕێتەوە و جموجوڵ و چالاکییان زیادیکردووە”.
مەزڵوم کۆبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی نۆرس پرێس وتی: “بۆمبارانکردنی کابول لەلایەن خوراسان (باڵی داعش لە ئەفغانستان)، وایکرد ئومێد بۆ داعش و قاعیدە بگەڕێتەوە، ئەو رێکخراوانە بەهۆی دەستکەوتەکانی تاڵیبان و کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کاریگەربوون و بەوهۆیەوە جموجوڵەکانی داعش لەم ماوەیەدا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادیکردووە و هەڕەشە لە خەڵکی مەدەنی دەکەن بەوەی کە دەسەڵات دەگرنەوە دەست و ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە”.
کۆبانی دووپاتیکردەوە: “نامانەوێت بۆ هەمیشە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە، بەڵکو خوازیارین بە بوون یان نەبوونی ئەمریکا بتوانین شەڕەکانمان دژ بە رێکخراوە توندڕەوەکان بەتایبەت داعش بەردەوامی پێبدەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت پێش ئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە، ئێمە (ئیدارەی خۆسەری) سەقامگیریەکی سیاسیمان هەبێت و ئەمریکا و دۆستانی دیکەمان هاوکارمانبن بۆ بەدیهێنانی ئەو سەقامگیرییە سیاسییە”.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی چاودێران لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، چەکدارانی داعش لەو وڵاتە بەهێزتربوون.
More News
-
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
32 mins لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
53 mins لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوو
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
32 mins لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
53 mins لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
1 hour لهمهوپێش



