شەمخانی و کازمی لەبارەی بوونی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم گفتوگۆیان کرد

SNN
عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەبارەی بوونی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری هەرێمی کوردستان، نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی گەیاندە مستەفا کازمی و وتی “چالاکییەکانیان لەو سنوورەدا جێگەی نیگەرانیمانە”.
شەمخانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی: “چالاکییەکانی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێرانی بە ئامانجگرتووە، دەبێت لە هەرێمی کوردستان بکرێنەدەرەوە”.
شەمخانی وتوشیەتی: “لە سیاسەتی ئێراندایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی بەهێزبکات لە هەموو ئاستێکدا، ئەوە بە کاری لەپێشینەی ئێران دادەنرێت”.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا شەمخانی هێرشی کردووەتە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و وتوویەتی: “هەژموونی 20 ساڵی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەرئەنجامەکەی تەنیا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری بوو لەو وڵاتە”.
کازمی بە سەردانێک لە ئێرانە و ئەمڕۆش لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران پێشوازی لێکرا و گفتوگۆیان لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم لەلایەن ئێرانەوە، پرسی پشتیوانیەکانی ئێران بۆ گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی، لە نێو تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکاندا بوو.
More News
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
44 mins لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
3 hours لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
44 mins لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
3 hours لهمهوپێش



