ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: 275 پرۆژەی خزمەتگوزاریمان پەسەندكردووە

شاری سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد 275 پرۆژەی خزمەتگوزارییان پەسەند كردووە بۆ ئەوەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە و حكومەتی عێراقیش بڕی 500 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكردووە.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر ئاوەدانكردنەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە دەنگمان لەسەر جێبەجێكردنی 275 پرۆژەی خزمەتگوزاری داوە كە بچنە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوەش هەنگاوێكی گەورەیە خزمەتێكی زۆر بەو سنورانە دەكات و گرفتی زۆری هاووڵاتیانش چارەسەر دەبێت ئێمەش لای خۆمانەوە ئەو پرۆژانەمان ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پرۆژانە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان جێبەجێدەكرێن كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕی چوار تریلیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە لەو بڕە پارەیەش بڕی 500 ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی هەێم تەرخانكراوە ئەوەش بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆك دابەشدەكرێت و لەڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە ئەو پرۆژانە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 275 پرۆژەیەی كە پەسەندمان كردووە سەرجەم سێكتەرە خزمەتگوزرییەكان دەگرێتەوە، بەجۆرێك ئێمە ئەو پرۆژانەمان لە قایمقامی قەزا و بەڕێوەبەری ناحییەكان بە گوێرەی پێداویستی و گرنگی ئەو پرۆژانە بۆ ئەو ناوچانە وەرگرتووە بە جێبەجێكردنیشیان هەنگاوێكی گەورەی خزمەتگوزاری دەچینە پێشەوە.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش


