حەشدی شەعبی 30 هەزار چەکدار دەهێنێتەوە ڕیزەکانی

فالح فەیاز
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، گێڕانەوەی 30 هەزار چەكداری حەشدی شەعبی لەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆ خزمەت ڕادەگەیەنێت و پەرلەمانیش تۆمەتبار دەكات كە هیچ پارەیەكی بۆ ئەو توێژە لە بودجەی 2021 لەبەر هۆكاریی سیاسی تەرخان نەكردووە.
فەیاز لە کۆنگرەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی ئەو پارەیەی بۆ حەشدی شەعبی تەرخانكراوە، ڕەزامەندی گێڕانەوەی 30 هەزار چەكداريان وەرگرتووە كە پێشتر گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنرابوونەوە”.
فەیاز ئەوەشی ئاشکراکرد، هەوڵەكانی گێڕانەوەی ئەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە، لە سەرەتای ساڵی 2020وە دەستیانپێكردووە، بەڵام پەرلەمان هیچ پارەیەكی بۆ ئەوانە تەرخان نەكردووە، لەبەر هۆكاریی سیاسی، هیواشی خواست حكومەت بتوانێت كێشەی پاشماوەی ئەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە چارەسەربكات و دەستبەجێ دەست بە ڕێكارەكانی گەڕانەوەیان دەكەن بۆ ڕیزەكانی حەشدی شەعبی.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
11 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
11 hours لهمهوپێش


