SNN
ئەمڕۆ سێشەممە يەکەم زەنگی ساڵی نوێێ خوێندن لێدراو و بەپێی بڕياری وەزارەتی پەروەردە بە جێبەجێکردنی رێنماييە تەندروستييەکان خوێندن لە ناو پۆل دەستپێدەکات.
سەر لە بەيانی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی سۆرکەوە لە قەزای شەقڵاوە زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2220)ی لێدا، بهههمانشێوهش له شاری سلێمانی، بهرپرسانی پهروهرده له كۆمهڵگهی پهروهردهیی كوردستان-كۆری زهنگی دهستپێكی ساڵی نوێی خوێندنيان لێدا.
دوێنێ ئالان حەمە سەعيد وەزيری پەروەردە رايگەياند: “زیاتر لە ملیۆنێک و 725 هەزار خوێندکارمان لە گشت قۆناخەکانی خوێندن هەیە، لە کەرتی ناحکومیش زیاتر لە 90 هەزار خوێندکار دەخوێنن، واتە زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن دەست بە خوێندن دەکەنەوە”.
بەپێی رێنماييەکانی وەزارەتی پەروەردە بەپەبەستی خۆپاراستن لە کۆرۆنا ئەمساڵ، بەکارهێنانی ماسک بۆ مامۆستايان و فەرمانبەرانی کارگێڕی و قوتابيان ئيلزامييە، وەک يەکەم هەنگاو وەزارەت دوو مليۆن و 500 هەزار ماسکی دابينکردووە.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
9 hours لهمهوپێش



