ئەمریکا: گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر لەسەر عێراقە نەک ئەفغانستان

SNN
هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا چیتر ئەفغانستان بەوجۆرە نابینێت کە گەورەترین مەترسی تیرۆری لەسەرە، بەڵکو پێی وایە زۆرترین هەڕەشەی تیرۆر کە لە جیهاندا هەبێت لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەیە.
ئەڤڕیڵ هاینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە کۆڕبەندی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی وتی: “مەترسی تیرۆر لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سوریا، یەمەن و سۆماڵ بوونی هەیە، بەتایبەت مەترسی داعش ئەم مەترسییە لە وڵاتێکی وەک ئەفغانستان کەمترە”.
هاینز وتی “لە ئێستادا چاودێری رەوشی ئەفغانستان دەکەین تا بزانین ئاخۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەو وڵاتە سەرهەڵدەدەنەوە”.
لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، تاڵیبان دەسەڵاتی گرتەوەدەست، هاوکات بەگوێرەی چاودێران، چالاکی باڵی داعش لەو وڵاتە کە بە خوراسان ناودەبرێت، زیادیکردووە و مانگی ئاب بە دوو تەقینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری کابولیان کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا 13 سەربازی ئەمریکی کوژران.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
3 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
3 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
3 hours لهمهوپێش



