بەرپرسێکی “نەتەوەپەرستی” تورکیا گرفت بۆ هەڵمەتەکەی هاوپەیمانی کوردستان دروستدەکات

SNN
سەرۆک شارەوانییەکی تورکیا کە لەسەرپشکی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکی (مەهەپە) هەڵبژێردراوە، فەرمانیکرد بە داخستنی کارگەیەک و سوتاندنی چەندین کڵاو کە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن لۆگۆی هەڵمەتی هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر چاپکرابوو، خاوەنی کارگەکەش دەڵێت کارەکەیان یاسایی بووە.
رەفیق کوروکیز سەرۆک شارەوانی ناوچەی شالپازاری، بڕیاری دەرکرد بە وەستاندنی کارەکانی ئەو کارگەیەی کە لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانیان لەسەر چاپدەکرد، بە پاساوی ئەوەی “رەنگ و لۆگۆکەی لەوەی پەکەکە دەچێت”، ئەگەرچی لە راستیدا لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی زۆر جیاواز دەردەکەوێت.
ئەو سەرۆک شارەوانیە وتبووی: “رێگە بە لۆگۆی کەسانێک نادەین کە وڵاتەکەمان پارچە پارچە بکەن”.
خاوەنی کارگەکە لێدوانی بۆ میدیاکانی تورکیا داوە و دەڵێت کارەکەیان تەواو یاسایی بووە و بەرهەمهێنانی ئەو کڵاوانە داهاتێکە بۆ ناوخۆی تورکیا و نیگەرانە لەوەی بەوجۆرە گرفتیان بۆ دروستکراوە.
هاوپەیمانی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە پێکهێندراوە، ئامانج لێی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستان
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



