SNN هۆكاری نەگەیشتنی بەنزینەكەی بەغدا بۆ سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەو بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزینەی كە بەغدا بڕیاری لەبارەوە داوە ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە ڕادەستكردنی پارە و شێوازی وەرگرتنی بەنزینەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە گەیشتنی بەنزینەكە بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دواكەتووە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە نوێترین نوسراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگاكانی كردووە، داوای لێكردوون كە ڕێكارەكانی تایبەت بە كڕینی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانە تەواو بكەن، دیارە لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر ئەو رێكارانە تەواو بوون بۆیە بەنزینەكەیان بەدەست گەیشتووە بەلام هێشتا بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی ڕێكارەكانی تایبەت بە ڕادەستكردنی پارە و شیوازی وەرگرتنی بەنزینەكەیان تەواو نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانمان نییە و هەروەها كۆگای تایبەت بە هەڵگرتنی سوتەمەنیمان نیە بۆیە ئەو بڕە بەنزینەی كە وەك پشكی هەڵەبجە دیاریكراوە لە كۆگاكانی سلێمانی هەڵدەگیرێت و بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیش ڕێكارەكانی تایبەت بەڕادەستكردنی پارەی بەنزین و شێوازی هاوردەكردنی بەنزینەكەی هەڵەبجەیان لە ئەستۆ گرتووە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، كە هەر لە نوسراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان جەخت لەوەكراوەتەوە كە پێویستە ئەو بەنزینەی لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە دابیندەكرێت بە نرخی 690 دینار بدرێتە هاووڵاتیان و لەگەڵ گەیشتنیشی لە لایەن لیژنەیەكەوە ژمارەیەك بەنزینخانە دیاریدەكرێن بۆ ئەوەی ئەو بەنزینەی تیادا دابەشبكرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



