وەزارەتی کارەبا: پلانمان هه‌یه له 20%ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر بێت

SNN
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: پلانیان هەیە لە 20٪ی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بێت، ئاماژەی بەوەشکردوە: “هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆری هه‌بێت، ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی به تۆڕی نیشتمانی ببه‌ستێته‌وه و كرێی فرۆشتنی كاره‌باكه‌ی وه‌ربگرێته‌وه”.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە: له‌ئێستادا چه‌ندین پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون، ئه‌م پرۆژانه‌ش زیاتر له نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، كه‌مپی شێخان، زانكۆی دهۆك و دواترینیان له گوندێ رێزانی سەر دەڤەری بارزان جێبه‌جێكراون.
راشیگه‌یاند، “پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر، هه‌رچه‌نده دامه‌زراندنیان تێچونێكی زۆری پێویسته، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونی كات، كه‌مترین تێچونیان هه‌یه و ژینگه‌پارێزترین پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “وه‌زاره‌تی كاره‌با له پلان و ستراتیژییهكانیدا گرنگییه‌كی تایبه‌تی به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر داوه و به‌توانای 75 مێگاوات كاره‌باش سێ پڕۆژه‌ی چوه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆری هه‌بێت، ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی به تۆڕی نیشتمانی ببه‌ستێته‌وه و كرێی فرۆشتنی كاره‌باكه‌ی وه‌ربگرێته‌وه”.
كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با له كاتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له رێزان رایگه‌یاندوه، “گرنگی به‌م پرۆژانه ده‌ده‌ین، كه له داهاتودا پلانمان هه‌یه له 20%ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر بێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



