مەکتەبی راگەیاندن: هیچ کادرێکی راگەیاندنی یەکێتی دەستی لەکارنەکێشاوەتەوە

SNN
ئیدارەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەواڵێکی پەیجەکانی سەر بە پاراستنی پارتی لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک کادری راگەیاندنی یەکێتی بە بێ بنەما ناودەبات و راشیدەگەیەنێت، ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە فەیکە و ناوی هیچ کەسێکی تێدا نییە کە رۆژێک لە رۆژان کادری راگەیاندن بووبێت.
لە روونکردنەوەیەکدا ئیدارەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی باسی لەوە کردووە: له‌هه‌ندێك په‌یجى فهیكى سۆشیال میدیا، هه‌واڵێكى فه‌یك ولیستێکی درۆینە بە ئیمزای درۆینە بڵاوکراوەتەوە گوایه ژماره‌یه‌ك كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له‌پاى ئه‌وه‌ى نهیانهویستووه ببنه به‌شێك له ململانێ‌و ناكۆكى‌و جنێو بده‌ن.
لەو رووەشەوە رایگەیاندوە: ئه‌و هه‌واڵ‌و بوختانانهى ماكینه سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی کە ھەر لە پەیجەکانی خۆیان بڵاوبۆتەوە، وه‌ك تاى هه‌ڵبژاردن له هه‌موو بانگهشهیهكدا په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى ده‌سڵه‌منه‌وه.
ئیدارەی مەکتەبی راگەیاندن راشیگەیاندوە: “هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له‌و لیسته فه‌یكه ته‌نانه‌ت ناوى یه‌ك كه‌سیشی تێدا نیه رۆژێك له رۆژان له راگه‌یاندندا كاری كردبێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه نه میدیاكاری یه‌كێتى ئه‌وه‌نده ترسنۆكه له پشت ناوێكى فه‌یكه‌وه خۆى حه‌شار بدات‌و نه ئهخلاقو ئیتیكى میدیاكارانى ئێمه‌ش له‌سه‌ر جنێو و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵك خۆى گه‌وره ده‌كات”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



